به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات له زاری سه‌رچاوه نزیکانه له عه‌بادییه‌وه وتی: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به هۆی کێشه و ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ڕێبه‌رانی حیزبی ده‌عوه و هه‌وڵ بۆ خولێکی دیکه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ڕێگای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌سر و سائروون و دیکه‌ی حیزبه عێراقییه‌کان به‌م زووانه جیا بوونه‌وه‌ی خۆی له حیزبی ده‌عوه ڕاده‌گه‌یێنێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها نووسیی: مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی له نه‌جه‌ف و موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در پێیان وایه که عه‌بادی ئه‌گه‌ر له حیزبی ده‌عوه بچێته ده‌ره‌وه ده‌توانێت به شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ و به بێ پێشنیاره‌کانی ئه‌و حیزبه له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چالاکی بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment