ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی توركیا بڕیارێكى له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌میرتاش ده‌ركرد

به‌شی تورکیا- ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌میرتاش مافی خۆی بۆ بانگه‌شه‌ له‌ كه‌ناڵی تی ئار تی فه‌رمی به‌كار بهێنێت ڕێگای داوه‌ كه‌ له‌ زیندانی ئه‌درنه‌ به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ ده‌میرتاش بانگه‌شه‌ بۆ ده‌نگده‌رانی خۆی بكات.

کوردپرێس- به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن كه‌ناڵی ئاسمانیی فه‌رمیی توركیا (تی ئار تی) ده‌چێته‌ زیندانی ئه‌درنه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى وته‌كانى ده‌میرتاش.

هه‌ریه‌ک له‌ كاندیداکانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، موحه‌ره‌م ئینجه‌، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر، ته‌مه‌ل كارامۆڵا ئۆغلو، دوغۆ په‌رینچه‌)، له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی تی ئار تی بانگه‌شه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌ر كاندیدێک ده‌توانێت ١٠ خوله‌ک بانگه‌شه‌ بۆ خۆى بكات.

له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئامه‌د و به‌ بڕیاری دادگای ئه‌و شاره‌، له‌ 4ی‌ تشرینی دووهه‌می ٢٠١٦ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ستگیر كرا و له‌ هه‌مان ڕۆژدا فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ ١٠ په‌ڕله‌مانتار ده‌ستگیر كران.

ده‌میرتاش ئێستا له‌ زیندانه‌ و كاندیدى سه‌رۆكایه‌تىی كۆمارى توركیایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى ٢٤ی ئه‌م مانگه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15119

Your Comment

You are replying to: .
captcha