بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوكار جاف ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: هێزێكی پڕچه‌كی سوپای ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته سه‌ر چیای شنگال و بنكه‌یێكی سه‌ربازییان له‌سه‌ر چیاكه دامه‌زراندوه.
ناوبراو وتیشی: "چیای شنگال جێگه‌یێكی ستراتیژی، هه‌ستیار و گرنگه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بۆ عیراق و سوریا و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، به‌جۆرێک پێشتر سوپای پێشوی عێراق هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و چیایه‌وه مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه".
به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی بوونی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر چیاكه كۆمه‌ڵێک سوودی هه‌یه، له‌وانه تا ئێستا تیرۆریستانی داعش ل هناوچهكانی به‌عاج و جزیره ماون و بوونی ئه‌و بنكه‌یه‌ش گرنگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێكی ئه‌و گروپه تیرۆریستیه له سنووره‌كه‌دا".
هاوكار جاف ئه‌وه‌شی وت: "بوونی ئه‌مریكا و بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له چیای شنگال، پاڵپشتییێكی باشه بۆ شنگالییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، چوونكه تا ئێستا به‌شی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی قه‌زای شنگال ئاواره‌ن".
جاف ئاشكراشی كرد "بنكهكهی ئه‌مریكا جێگیره و كاتی نییه و هێزێكی پڕچه‌كیش گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه و پێناچێت ته‌نها بۆ ماوه‌یێكی دیاریكراو له‌وێدا بمێننه‌وه".
پێشتر چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش چه‌ندین هه‌وڵی فراوانیان دا بۆ كۆنترۆڵ كردنی چیاكه كه درێژی چیاكه 70 كیلۆمه‌تره و پانیه‌كه‌شی 15 كیلۆمه‌تره به‌ڵام شكستیان هێنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment