ده‌قی پڕۆژه‌یاساکه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌پێی ده‌قی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن کۆمیسیۆن ناچار ده‌بێت به‌ ژماردنی ده‌ستیی ده‌نگی ته‌واوی بنکه‌کانی ده‌نگدان له‌ هه‌موو پارێزگاکانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌قی پرۆژه‌یاساکه‌ ده‌ڵێت: ژماردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتوووه‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئامێری ئه‌لیکترۆنی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌.

پڕۆژه‌یاساکه‌ی په‌رله‌مانی عێراق باس له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ر وێستگه‌یێک ده‌کات که‌ بسه‌لمێنرێت یاری به‌ ده‌نگه‌کانی کراوه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌، ئه‌نجامی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ و ده‌نگدانی تایبه‌تی ئاواره‌کان له‌ ناوچه‌کانی ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌دین، نه‌ینه‌وا و دیاله‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ٩ دادوه‌ر دیاری ده‌کات له‌ شوێنی ٩ ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و دادوه‌رێکیش بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ر ئۆفیسێکی کۆمیسیۆن دیاری ده‌کرێت و ئه‌م دادوه‌رانه‌ له‌ کاتی په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ کاره‌کانیان کۆتایی دێت.

یاساکه‌ له‌ کاتی په‌سه‌ند کردنییه‌وه‌ کاری پێده‌کرێت و کار به‌ هیچ یاسایێکی‌تر ناکرێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه‌ بێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15104

Your Comment

You are replying to: .
captcha