پارته‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌ست‌پێبکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌رجه‌عێکی ئایینیی عێراقی داوای له‌ پارته‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن کرد هه‌رچی زووتر گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌ست‌پێبکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ڕسی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا عێراق پێویستی هه‌یه‌ به‌ ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌ دژواره‌که‌ی ئێستا و داوای له‌ پارته‌ براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن کرد هه‌رچی زووتر گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌ست‌پێبکه‌ن.

موده‌ڕسی زیادیشی کرد: ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقدایه‌، زۆره‌ که‌ گرینگترینیان هه‌موارکردنی که‌لێنه‌ دروست بوووه‌که‌ی نێوان هاووڵاتییانی عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ و دروست بوونی یه‌کڕیزی و ته‌ئکید له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی جێگیری عێراق به‌ بێ له‌ به‌رچاوگرتنی ململانێیه‌ حیزبییه‌کانه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی که‌لاوه‌کانی شه‌ڕ دژی تیرۆریزم، باشترکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و چاکسازیی یاسا و ڕێساکان له‌ دیکه‌ی ئه‌و ئه‌رکانه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌بێ له‌ ئه‌وله‌وییه‌ت دای بنێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی SNGی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15089

Your Comment

You are replying to: .
captcha