به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ڕایگه‌یاند ده‌ڵێت: " فوئاد مه‌عسوم به ده‌ستێوه‌ردانی له دانیشتنه نائاسایییه‌كه‌ی په‌رله‌مان، خۆی خسته خه‌نده‌قی به‌رگری له ساخته‌كارانه‌وه".
ناوبراو گوتیشی: فوئاد مه‌عسووم بۆ ڕازی كردنی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی له دژی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق داوه.
ئه‌رشه‌د ساڵحی ڕوونی کرده‌وه: "سه‌رۆک كۆمار هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری په‌رله‌ماندا بكات چوونكه به گوێره‌ی ماده‌ی 73ی ده‌ستووری عێراق په‌رله‌مان به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له عێراقدا.
شایانی باسه؛ ڕۆژی پێنجشه‌ممه 31ی ئایار نووسینگه‌ی سه‌ركۆماری عێراق بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی ڕه‌ت كرده‌وه و به پێشێلكاری ده‌ستوور و یاسای كۆمسیۆن وه‌سفی كردبوو.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment