سه‌رۆک کۆمار به‌ ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی بڕیاری په‌رله‌مان خۆی خستوووه‌ته‌ خه‌نده‌قی ساخته‌کاره‌کانه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی هێرشی كرده‌ سه‌ر فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عێراق و ڕای‌گه‌یاند سه‌رۆک كۆمار به ‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری په‌رله‌مان له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ خۆی خستوووه‌ته‌ خه‌نده‌قی ساخته‌كاره‌كانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ڕای‌گه‌یاند ده‌ڵێت: " فوئاد مه‌عسوم به‌ ده‌ستێوه‌ردانی له‌ دانیشتنه‌ نائاسایییه‌كه‌ی په‌رله‌مان، خۆی خسته‌ خه‌نده‌قی به‌رگری له‌ ساخته‌كارانه‌وه‌".

ناوبراو گوتیشی: فوئاد مه‌عسووم بۆ ڕازی كردنی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی له‌ دژی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق داوه‌.

ئه‌رشه‌د ساڵحی ڕوونی کرده‌وه‌: "سه‌رۆک كۆمار هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری په‌رله‌ماندا بكات چوونكه‌ به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 73ی ده‌ستووری عێراق په‌رله‌مان به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ عێراقدا.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 31ی ئایار نووسینگه‌ی سه‌ركۆماری عێراق بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی ڕه‌ت كرده‌وه‌ و به‌ پێشێلكاری ده‌ستوور و یاسای كۆمسیۆن وه‌سفی كردبوو.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15088

Your Comment

You are replying to: .
captcha