بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌كر سدیق ڕاوێژكاری سیاسیی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ڕه‌تی كرده‌وە ئه‌و چوار لایه‌نه سه‌ردانی به‌غدادیان كردبێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و وتی: وه‌كوو چوارلایه‌نه‌كه سه‌ردانی به‌غدادمان نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌رلایه‌نه و به‌جیا په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ لاینه عێراقیه‌كان ئه‌ویش باس له‌وه ده‌كه‌ین ئه‌نجامی ئه‌و تانانه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ نه‌ک له‌سه‌ر به‌شذاریی ئه‌و چوار لایه‌نه له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ته‌حه‌دییه‌كان زۆرن به‌ڵام گوشاریش هه‌یه كه چوارلایه‌نه‌كه پێكه‌وه له كوردستان و عێراق بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن."
ناوبراو وتیشی: ورده‌كاریی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نازانم به‌ڵام هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و ساختهكاریانهوه هه‌یه، چوونكه ئه‌و ساختكارییانه به‌ته‌نها ئه‌و چوارلایه‌نه‌ی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكوو چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی عێراقیشی گرتۆته‌وه."
ڕاوێژكاری سیاسیی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دۆخی كۆمسیۆنی به‌دۆخێكی ئیحراج ناوبرد " دۆخی كۆمسیۆن تووشی ئیحراجیێكی سیاسی بوو بۆته ناكۆكی یاسایی له عێراقدا كه ئێمه نازانین هاوكێشه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن به‌ڵام خه‌ریكه به‌ڵگه‌كان ئاشكرا ده‌بن گوشارێكی جه‌ماوه‌ری هه‌یه كه ئه‌و شه‌ش حیزبه و چوارحیزبه‌كه پێكه‌وه ڕوبه‌ڕووی تهحادیاتهكان ببنه‌وه و هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه پێكه‌وه كاربكه‌ین به‌ڵام دواتر بڕیاری لێده‌ده‌ین."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆی ده‌ڵێت "ساخته‌كاری" نه‌كرایه چه‌ند كورسیان ده‌هێنا؟ به‌كر سدیق وتی" ئێمه پێمان وایه ده‌نگێكی زۆرمان دزراوه به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نه‌ی له سلێمانیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی نهدزیایه خۆی له(٢-٣) كورسی نه‌ده‌هێنا بۆیه ئێستا ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هێناوێتی ده‌نگی دزراوی لایه‌نه‌كانی تره، وه‌كوو هاوپه‌یمانی پێمان وایه به‌س له سنووری پارێزگای سلێمانی پێنج كورسیمان دزراوه، وه له‌سه‌رانسه‌ری كوردستانیش به‌پێی كه‌رنه‌ڤاڵه جماوهرییهكانمان و ڕاپرسیه‌كانی كه یار و نه‌یار كردویانه ئه‌گه‌ر ده‌نگمان نه‌دزرایه (١٠-١٢)كورسیمان ده‌هێنا، هه‌رچنده ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاستی ئه‌و ساختهكاریهش له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ده‌ربكه‌وێت ."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند گه‌شبینن به‌وه‌ی سكاڵا و تانه‌كانیان ئه‌نجامی هه‌بێت؟ به‌كرد سدیق وتی "ئه‌نجامی تانه‌كانمان به‌نده به‌و گره‌نتیه یاسایی و چاودێریانه‌ی له عێراق هه‌ن به‌ڵام وه‌ک ده‌زانرێت ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌تان له‌كاروباری سیاسی عیراق هه‌یه بۆیه فشاره‌كان زۆر زۆرن له‌سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌و فشارانه نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه كاربكه‌ن ئه‌وا ئه‌نجامی زۆرباشیان ده‌بێت ئه‌و سكاڵایانه، به‌ڵام وه‌ک ده‌زانرێت پڕۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی له عێراق ده‌ڵه‌مه‌یه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی یاسا سه‌روه‌ر بێت."
وتیشی" ئه‌گه‌ر سكاڵا و تانه‌كانمان ئه‌نجامی نه‌بوو ئه‌وكاته ئه‌و شه‌ش لایه‌نه پێكه‌وه كۆ ده‌بینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی یه‌ک هه‌ڵوێست بین به‌ڵام هه‌موو ڕێگایێكی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌گرینه به‌ر."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند لایه‌نه‌كان له‌وه نزیكن كه بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵات بكه‌ن له عێراق؟ به‌كر سدیق بۆچوونی حیزبه‌كه‌ی سختهڕو و وتی به بۆچوونی ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانی بایكۆت كردنی به‌غداد نابێته هۆی كه فشار له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رێم دروست بكرێت تا ژینگهیێكی ته‌ندروستی ده‌نگدان بهێڵنه‌وه، بۆیه ڕێگا چاره‌ی دروست كردنی فشار له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت له‌ڕێگای بهغذادهوه بێت ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانی پێمان وایه ده‌بێت له بهغدادادهوه ده‌رچه‌یه‌ک بدۆزینه‌وه شه‌ڕی گۆڕینی نیزام و ڕێگری كردن له‌م ساخته‌كاریانه‌ی كوردستان بكه‌ین."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment