به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا جزا له‌و باره‌وه به هه‌واڵده‌ریی غه‌دپرسی وت: پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رۆک کۆماری عێراق مافی دیموکراتی کوردستانه و ئه‌و پارته‌ش له باره‌ی ستحقاقی خۆی له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێکدا مامه‌ڵه ناکات.
جزا زیادیشی کرد: پارتی ته‌نها به‌گوێره‌ی مافی یاسایی هاووڵاتییانی کوردستان به ئامانجی پاراستنی یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی نێوان کورده‌کان واز له پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌هێنێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که هه‌ر یه‌ک له پارته کوردستانییه‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه داوای پۆستی سه‌رۆک کۆماری بکه‌ن؛ چوونکه ئه‌و پۆسته ستحقاقی هه‌ڵبژاردنییه و ته‌نها بۆ پارتێکی دیاریکراو نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment