گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووک دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق له ‌كه‌ركووک، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی له‌و شاره‌‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووک ڕه‌ت كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو لیوا مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ كه‌ركووک، لێپرسراوی جێبه‌جێ كردنی یاسا له‌و پارێزگایه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تی كرده‌وه‌ هێزه‌كه‌ی له‌ كه‌ركووک كشا بێته‌وه‌.

هاوكات لیوا مه‌عن سه‌عدی ڕه‌تیشی كرده‌وه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ‌پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركووک ده‌كه‌ن ڕاست بن.

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ كه‌ركووک ڕاشی‌گه‌یاند: هێزه‌كه‌ی هێشتا له ‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی ‌و پاراستنی ئه‌منیه‌تی كه‌ركوكدایه‌.

به ‌وته‌ی مه‌عن سه‌عدی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئامانج لێی ته‌نیا بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووكه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی: "تا كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌یان له‌ كه‌ركووک ده‌مێننه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15015

Your Comment

You are replying to: .
captcha