به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود ڕه‌بیعی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: گفتوگۆی حیزبه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ته‌نها ڕاگۆڕینه‌وه بوووه و گۆڕانکارییێکی نوێ له‌و دانووستانانه ئه‌نجام نه‌دراوه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی به بێ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جیدیی نێوان حیزبه براوه‌کان مومکین نییه و هه‌وڵی هه‌ندێک له حیزبه‌کان بۆ دروست کردنی گومان له هه‌ڵبژاردن به ئامانجی ورووژاندنی ڕای گشتی ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی SNG
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment