به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ٥ی ٢٠١٨ له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له جۆن ویلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق جه‌ختی له فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی كردوووه و هه‌روه‌ها له پێناو سه‌قامگیریی ئه‌منی و ڕێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر داوای كرد كه هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر بارودۆخی سیاسیی عێراق به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بیروڕا له باره‌ی قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاسۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
پێوه‌ست به پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌دوای هه‌ڵبژاردن و دانوستاندنه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، سه‌رۆک بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی به‌لای هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگه بنه‌ماكانی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه له پڕۆسه‌ی دروست بوونی بڕیار و ته‌وافوق له ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان و ته‌وازون له كه‌رتی ئابووری و ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسیی وڵات و هه‌روه‌ها دانانی میكانیزمی كاریگه‌ر بۆ گه‌ره‌نتی كردنی ئه‌و سێ بنه‌ما سه‌ره‌كییه له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا. هه‌روه‌ها باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراقیش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوور و دانوستاندن بنه‌مای پڕۆسه‌ی سیاسیی به جۆرێک كه سه‌قامگیریی ئه‌منی و ئابووریشی لێ بكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی پارتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment