ڕۆژنامەنووسە کوژراوە ڕووسەکە زیندوو بوویەوە!

بەشی جیهان- ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی کوژرانی ڕۆژنامەنووسێکی ڕەخنەگری سیاسەتی کۆشکی کەرملین بڵاو بوویەوە و کە گوایا لە ئوکرانیا تیرۆر کراوە بەڵام لە کۆنفڕاسێکی ڕۆنامەوانیدا دەرکەوت و وتی "من زیندووم."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و ئەمنیی ئوکرانیا بە فەرمی ڕایگەیاند پاش ئەوەی ئاگادار بووینەوە ڕووسیا پڕۆژەی تیرۆر کردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەی خستۆتە گەڕ ئەو هەواڵەمان دەرکرد بۆ ئەوەی دەستپێشخەر بین لە پارێزگاری کردن لەو ڕۆژنامەنووسە.

لە هەمان کاتدا بابچنکۆ ڕۆژنامەنووسی ڕووس هاتە ژووری پرێس کونفڕانسەکە و دەستخۆشیی هێزی ئەمنی و هەواڵگریی کییڤی کرد کە پێداگری دەکەن لە سەر پاراستنی گیانی ناوبراو.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش بەیاننامەیێکی دەرکردووە و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕووسییە زیندووە.

هەواڵدەریی ئینتەرفۆکس لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤەوە وتوویەتی دەرکردنی هەواڵی تیرۆرکرانی ئەو ڕۆژنامەنووسە بانگەشەی سیاسیی لەپشتەوە بوو.

بابچنکۆ داوای لێبوردنی تایبەتی لە هاوسەرەکەی کردووە.

پێشتریش پۆلیسی کییڤ لە لاپەڕەی تایبەتی فەیسبووکەکەی خۆی هەواڵی کوژرانی ئەو ڕۆژنامەنووسەی پشتڕاست کردبووەوە.

بابچنکۆ ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوە کە ڕەخنەی توندی لە سیاسەتی کۆشکی کەرملین هەیە و پێشتر واتا ساڵی 2012 بەشداریی کرد لەو هەڵبژاردنە نافەرمییەی نەیارانی حکوومەتی ڕووسیا سازیان کردبوو و پاشانیش سەرکۆنەی کردە سیاسییەکانی کۆشکی کەرملینی کردبوو لە سووریا و ئۆکرانیا. پاشان ساڵی 2017 لە بەر ئەو بابەتەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە هەڕەشی کوشتنی لێکرا هەر بەو بۆنەیەشەوە لە ڕووسیا هەڵهات.

News Code 14979

Your Comment

You are replying to: .
captcha