هه‌وڵ ده‌درێت هاوپه‌یمانی له‌ نێوان پارته‌ نه‌یاره‌ کوردستانییه‌کان له‌ به‌غدا دروست ببێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ هێشتاکه‌ هه‌وڵه‌کان بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی به‌ بێ دوو حیزبی سه‌ره‌کیی هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: ئێستا گفتوگۆ و دانوستان له‌ نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان جگه‌ له‌ دوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌ ئارادایه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌ ئه‌گه‌ری زیندووبوونه‌وه‌ له‌ باره‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌کات.

سه‌عید زیادی کرد: هێشتاکه‌ ناڕه‌زایه‌تیی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنییه‌کان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستکاری کراو به‌رده‌وامه‌ و ئه‌و حیزبانه‌ چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق له‌ باره‌ی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنن تاکوو هه‌ڵوێستی خۆیان له‌ باره‌ی به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی سیاسی ڕابگه‌یێنن.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنییه‌کان خاوه‌ن 12 کورسی په‌رله‌مانین که‌ ڕێژه‌ێیکی باش له‌ پرۆسه‌ی سیاسییه‌ و هه‌ر هاوپه‌یمانییێک که‌ دوو پارتی دیموکرات و یه‌کێتی تێیدا به‌شدارییان ببێت، بایکۆت ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14949

Your Comment

You are replying to: .
captcha