عەبادی: ئێمە لایەنێکین زۆرترین زیانمان بەرکەوتوە لە ساختەکاریەکاندا
بهشی عێراق و ههرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ ئەوەین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ هەموو سکاڵاکان بکرێت لەسەر هەڵبژاردن ئێمە لایەنێکین زۆرترین زیانمان بەرکەوتوە لە ساختەکاریەکان، بەڵام نابێ بهێڵین بۆشایی دروست ببێت داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان کارێکی ناڕاستە.
بهپێی ههواڵی کوردپرێس، دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: نابێت بچینە نێو کارێکی نادیارەوە، لەگەڵ وردبینین لە هەموو سەرپێچییێک و چاوخشاندنەوە بە هەموو سکاڵایێک، ئێمە لایەنێکین زۆرترین زیانمان بەرکەوتوووە، لە سەرپێچییەکانی بابەتی هەڵبژاردن، بەڵام پرۆسەی سیاسی گرنگە، نابێت بچینە نێو بۆشایی.
وتی لەئێستادا ئەنجومەنی نوێنەران تەنیا ٣٠ بۆ ٣٣ رۆژی لە بەردەمە بۆ کۆتایی هاتنی کارەکانی و پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ دەست بەکارەکانی بکات، ئەگەر ئەنجومەنێکی نوێنەرانی نوێ نەبێت، مانای دروست بوونی بۆشایی دەستووری دێت لە وڵاتدا، وڵات پێویستی بە هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان، جێبەجێ کردن و دادوەرییە، نەبوونی یەکێک لەو دەسەڵاتدانە و رێکنەکەوتن لەسەر دەرچەیێک لە بارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ترسناکە. داواکردن بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کارێکی ناڕاستە و رێگا هەیە بۆ هەموارکردنەوەی ئەنجامەکان یاخود راست کردنەوەی هەڵە و سەرپێچییەکان.
عەبادی سەبارەت بە دەستوەردانی وڵاتانی دەرەوە وتی: ترسم لە دەستوەردانی وڵاتان هەیە، بە راشکاوانە ئەمە دەڵێم، بۆیە هەموویان ئاگادار دەکەمەوە، سوپاسی هەست و سۆزتان دەکەین بەرامبەرمان و سوپاسی سووربوونتان بۆ عێراق و ئاسایش و سەقامگرییەکەی دەکەین، دەمانەوێت لەنێو ئێمە و ئێوەدا پەیوەندیمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بێت، بەڵام تکاتان لێدەکەم دەست لە کاروباری ئێمە وەرمەدەن، تەنانەت ئەوانەشی دەڵێن دەستوەردان دەکەین بۆ بەرژەوەندی حکوومەت و دەوڵەت، تکاتان لێدەکەم ئەگەر داواتان لێ نەکەین دەست وەردان نەکەن تکا دەکەین.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment