باڵیۆزی عێراق له‌ ڕووسیا: ڕێککه‌وتنی ڕۆزنه‌فت و هه‌رێمی كوردستان نایاسایییه‌

به‌شی جیهان- باڵیۆزی عێراق له‌ ڕووسیا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: گرێبه‌سته‌كانی نێوان رۆزنه‌فت و هه‌رێمی كوردستان نایاسایین و ته‌نها ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌توانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کان واژۆ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای نه‌وتیی ڕۆزنه‌فتی ڕووسیا گرێبه‌ستێکی به‌ بایه‌خی 2 میلیارد دۆلار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌نارده‌ و فرۆشتنی نه‌وت واژۆ کرد. ئه‌و کۆمپانیا هه‌فته‌ی ڕابردووش گرێبه‌ستێکی دیکه‌ی به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی غاز و دروست کردنی تۆڕی دابه‌ش کردنی غازی سروشتی له‌ هه‌رێمی کوردستان و هه‌نارده‌ کردنی بۆ وڵاتانی بیانی واژۆ کرد.

به‌ڵام پرسی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت هه‌میشه‌ پرسێکی جێناکۆکیی نێوان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بوووه‌. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌ڵێت مافی به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نه‌وتیی بیانی ده‌ستکراوه‌ییی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌.

حه‌یده‌ر مه‌نسوور هادی باڵیۆزی عێراق له‌ ڕووسیا گرێبه‌ستی نه‌وتیی نێوان کۆمپانیای ڕۆزنه‌فت و هه‌رێمی کوردستان به‌ نایاسایی وه‌سف ده‌کات و به‌ ماڵپه‌ڕی پلاتی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌و کۆمپانیا ده‌بێ به‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ شه‌فاف‌سازی بکات و ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بکات.

ناوبراو ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراقدان و حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مافی واژۆ كردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی نییه‌.

حه‌یده‌ر مه‌نسور هادی ئه‌وه‌شی وتوووه‌ "حكوومه‌تی عێراق پشتیوانی له‌ وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانی لۆک ئۆیل و گازپرۆم نه‌فت ده‌كات كه‌ گرێبه‌ست و كاره‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی یاساكانی عێراقدان."

کۆمپانیای ڕۆزنه‌فت که‌ به‌ واژۆ کردنی گرێبه‌ستی نوێ ده‌بێته‌ زه‌به‌لاحترین کۆمپانیای نه‌وتی له‌ هه‌رێمی کوردستان جگه‌ له‌ به‌ستنی گرێبه‌ست بۆ هه‌نارده‌ و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی کوردستان گرێبه‌ستی به‌شداری له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ پێنج کێڵگه‌ی نه‌وتیش واژۆ کردوووه‌ که‌ پاشه‌که‌وتی نه‌وتیی ئه‌و کێڵگه‌یانه‌ لانی‌که‌م 670 میلیۆن به‌رمیل به‌راورد کراوه‌.

باڵیۆزی عێراق له‌ ڕووسیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مساڵ لوعه‌یبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌وڵه‌کانی چڕ کرده‌وه‌ سه‌ردانی ڕووسیا بکات و سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسه‌که‌ی دانووستان ئه‌نجام بدات به‌ڵام تاکوو ئێستا سه‌فه‌ره‌که‌ی دوو جار دوا که‌وتوووه‌.

ناوبراو وتیشی: ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای ناکۆکی له‌گه‌ڵ ڕۆسنه‌فت ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتییه‌ گه‌وره‌کانی ڕووسیا له‌وان ڕۆزنه‌فت هاوکاری بکات.

شایانی باسه‌؛ ڕۆزنه‌فت بۆ پێشه‌كی گرێبه‌سته‌كانی زیاتر له‌ 2 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار پاره‌ی به‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14921

Your Comment

You are replying to: .
captcha