به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه دانوستانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان تورکیا-ئه‌مریکا به میحوه‌رییه‌تی مه‌نبه‌ج و وتی: ئه‌مریکا و تورکیا له باره‌ی مه‌نبه‌ج نه‌گه‌یشتۆنه‌ته ڕێککه‌وتن. ئه‌و دانوستانانه‌ی که له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا له باره‌ی شاری مه‌نبه‌ج ببوومانه هێشتاکه ئه‌نجامێکی نه‌بوووه.
ناوبراو زیادی کرد: هێشتاکه له‌و باره‌یه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ڕێککه‌وتن. پێشتریش ڕامگه‌یاندبوو که شاندی هاوکاریی تورکیا-ئه‌مریکا به میحوه‌رییه‌تی قه‌یرانی سووریا ڕۆژی هه‌ینی له ئه‌نقه‌ره دیدار و چاوپێکه‌وتنێکیان بوووه. ڕاوێژکاری و دانوستان له باره‌ی پرسی سووریا و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی جێ نیگه‌رانین له‌و وڵاته، به‌رده‌وامه. هه‌ر دوو لا بۆ هاوکارییه‌کانی داهاتوو نه‌خشه ڕێگا و سنووره‌کانی هاوکاریی خۆیان دیاری کردوووه. مه‌نبه‌جیش به‌شێک له‌و پرسه‌یه. بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و سه‌ردانانه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ڕۆژی 4ی حوزه‌یران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بچێته واشنتۆن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment