ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ساز ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێک له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ده‌ست به‌ کۆبوونه‌وه‌ نائاسایییه‌که‌ی ده‌کاته‌وه‌ که‌ بۆ کێشه‌ی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌رخان کرابوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی ئایار کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 28ی ئایار په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ساز کرد و بڕیاری دا ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق به‌ ده‌ست بژمێردرێته‌وه‌.

له‌ دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦٨ په‌رله‌مانتار ئاماده ‌بوون ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دانیشتنێکی په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاساییی په‌رله‌مانتاران شکستی هێنا له‌ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق که‌ زۆرێک له‌ لایه‌نه‌کان تانه‌یان لێداوه‌ و پێیانوایه‌ ساخته‌کاری گه‌وره‌ی تێدا کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14916

Your Comment

You are replying to: .
captcha