به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێراڵ ئاکشنه‌ر کاندیدی پارتی باشی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ئازاد کردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش کاندیدی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: ده‌میرتاش مه‌حکووم نییه به‌ڵکوو تاوانباره. به‌ربژێری ده‌میرتاش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه به‌و بۆنه‌وه ده‌بێ له هه‌لومه‌رجێکی یه‌کساندا که‌مپێنی هه‌ڵبژاردنی کاندیداکان به‌ڕێوه بچێت. وای بۆ بچین که ئه‌م پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه به بێ ئازاد کردنی ده‌میرتاش کۆتایی پێبێت و له ئه‌نجامدا ئه‌ستۆپاکیی ده‌میرتاش بسه‌لمێندرێت تورکیا چۆن ده‌توانێت ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات؟ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بوونی ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌مه‌وه و پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆم ده‌که‌م.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هاوکاریی پارتی باش له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له ساحه‌ی سیاسی جه‌ختیشی کرد: ئه‌و زانیارییانه‌ی که به من گه‌یشتوونه باس له‌وه ده‌کات که پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌یه‌وێت به ته‌نها له ڕکابه‌رییه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بکات. ده‌بێ ببینین که ئه‌نجامه‌که‌ی چ ده‌بێت، هه‌ڵبژاردن له گیرفانی هیچ که‌سدا نییه و تێکڕای کورده‌کانی تورکیاش ده‌نگ به پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ناده‌ن. کێشه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئه‌وه‌یه که نه‌یتوانیوه مه‌ودایێک له نێوان حیزبه‌که‌ی له‌گه‌ڵ په‌که‌که دروست بکات. له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا دوو مست هه‌یه یه‌کێکیان ئاک‌پارتی و ئه‌وی دیکه په‌که‌که که له‌سه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بنیات نراوه. خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه پێویستیان به ڕێگایێکی سێهه‌م هه‌یه و ئه‌و ڕێگا سێهه‌مه‌ش پارتی باشی تورکیایه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment