به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ر له‌وباره‌وه مورته‌زا نه‌زه‌ری سه‌رۆکی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر تاوانبار بوون یان قسووری به‌رپرسانی قوتابخانه‌که‌مان بۆ بسه‌لمێت به‌پێی یاسا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش به ڕای گشتی ده‌ده‌ین که که‌مته‌رخه‌م نابین له به‌رانبه‌ر ئاڵۆزاندنی ئاسایشی هاووڵاتییان به بۆنه‌ی سه‌رپێچی یان تاوانی فه‌رمانبه‌رێکی نافه‌رمی.
ناوبراو وتیشی: چه‌ند ڕه‌هه‌ندێکی ئه‌و بابه‌ته پێویستی به ڕای پسپۆڕانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داد و پزیشکی ده‌روونناس هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه ئاشکرا کرا به فه‌رمی له ڕێگای میدیاکانه‌وه بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه هه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته تا ڕاده‌یێک که‌مته‌رخه‌می و ئیهمال کردن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که ئاشکرا بوووه و دۆسیه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه له ئه‌نجومه‌نی چاودێریدا دیراسه ده‌کرێت.
هه‌ر له‌وباره‌وه ناسر کووهستانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناحیه‌ی 2ی شاری تاران ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که وه‌لا نرا و جێگری قوتابخانه‌که‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و دۆسیه‌که‌ی له دادگای بیعسه‌تی تاران تاوتوێ ده‌کرێت و جگه له بنه‌ماڵه‌کان سیسته‌می یاسایی‌ی په‌روه‌رده‌ش وه‌کوو داواکاری یاسایی سکاڵای خۆیانیان له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه تۆمار کردوووه.
ناسر کووهستانی ده‌شڵێت: جێگری قوتابخانه‌که که‌سایه‌تییێکی پاڵێوراو بوو و ئه‌مساڵ له ناحیهیێکی دیکه‌وه بۆ ناحیه‌ی یه‌ک و دووی ئه‌و قوتابخانه گوازرابوویه‌وه و قوتابخانه‌که بڕوای وابوو ناوبراو که‌سێکی به‌توانایه و ده‌توانێت یارمه‌تیی قوتابخانه‌که‌یان بدات.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ هه‌واڵی نافه‌رمی له‌باره‌ی ده‌ستدرێژیی سێکسی له قوتابخانه‌یێکی ناحیه 2ی تاران بڵاو بۆته‌وه و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه جێگری قوتابخانه‌که مامه‌ڵه‌ی نه‌گونجاوی له‌گه‌ڵ قوتابییان کردوووه و ده‌نگۆی به‌کارهێنانی ماده‌ی کحولی و ده‌ستدرێژیی سێکسی به‌رز بۆته‌وه.
سه‌رچاوه: ته‌سنیم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment