ده‌وڵه‌تی ئێستای که‌نه‌دا هه‌رگیز نه‌یویستوووه‌ کورده‌کانی عێراق چه‌کدار بکات

به‌شی جیهان- ئاریه‌ن ئۆتۆل ده‌ڵێت: به‌وه‌شه‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ئێستای که‌نه‌دا ده‌ستی داوه‌ته‌ کڕینی چه‌ک بۆ کورده‌کانی عێراق به‌ڵام هه‌رگیز مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نه‌بوووه‌ که‌ ئه‌وه‌ ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه‌ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دا که‌ نزیکه‌ی 100 هێزی تایبه‌تی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی کوردستان ناردوووه‌ تا مه‌شق به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یارمه‌تییان بده‌ن، به‌ڵێنی داوه‌ چه‌که‌ سووک و قورسه‌کان ڕاده‌ستی ئه‌وان بکات به‌ڵام به‌ کڕینی ئه‌و چه‌کانه‌ش هێشتاکه‌ ڕاده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کان نه‌کراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئای پۆلتیکی که‌نه‌دا، نوێنه‌رانی پارتی موحافزه‌کاری ئه‌و وڵاته‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا چالاکیی ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دا له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعشی لێکداوه‌ته‌وه‌. نوێنه‌رێکی ئه‌و حیزبه‌ وتوویه‌تی له‌ ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی لیبڕاڵی ئێستا هه‌رگیز مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نه‌بوووه‌ ئه‌و چه‌کانه‌ ڕاده‌ستی کورده‌کانی عێراق بکات.

ئاریه‌ن ئۆتۆل وتوویه‌تی: ساڵێک به‌ سه‌ر کڕینی ئه‌و چه‌کانه‌دا هاتوووه‌ و ڕای ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ئێستای که‌نه‌دا له‌ سه‌ره‌تاشه‌وه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نه‌بوو ئه‌و چه‌کانه‌ ڕاده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کانی عێراق بکات.

دوو نوێنه‌ری دیکه‌ی حیزبی موحافزه‌کاری له‌ باره‌ی هۆکاری هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دا بۆ دابین کردنی چه‌ک بۆ کورده‌کان وتوویانه‌: دابین کردنی چه‌ک بۆ کورده‌کان به‌و بۆنه‌وه‌ بوو که‌ له‌ توندی گوشاره‌کان له‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌ بۆنه‌ی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق که‌م بکاته‌وه‌. ئه‌و فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌رانه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی هارپر له‌ عێراق مۆڵگه‌کانی داعشیان بوردومان ده‌کرد.

ئاریه‌ن ئۆتۆل وتوویه‌تی: له‌ راستیدا جاستیه‌ن ترۆدۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا هه‌رگیز نه‌یویستووه‌ پێشمه‌رگه‌ چه‌کدار بکات.

نوێنه‌رانی موحافزه‌کاری که‌نه‌دا وتوویانه‌: ئێستا که‌ بڕیار وا نییه‌ ئه‌و چه‌کانه‌ به‌ بایه‌خی 10 ملیۆن دۆلار ڕاده‌ستی کورد بکرێت باشتره‌ ئه‌وانه‌ بنێرینه‌ ئۆکرانیا.

موحافزه‌کارانی که‌نه‌دا پێشنیاریان داوه‌ له‌ جیاتی ناردنی چه‌ک بۆ کورده‌کان که‌ مه‌یلیان بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراقه‌ مومکینه‌ ته‌نگژه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق به‌دوادا بێت، به‌ مه‌به‌ستی پته‌وتربوونی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، نوێنه‌رێکی تایبه‌ت ده‌ستنیشان بکات و ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی کوردستان بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14892

Your Comment

You are replying to: .
captcha