ئەڵمانیا بەرگری لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی هەدەپە دەكات

به‌شی تورکیا- ماریا ئەدەباهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی قەدەغەكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتە سیاسییەكانی توركیا و چاوپۆشی كردن لە كۆبوونەوەی جەماوەری هەدەپە لە شاری كۆڵن رای‌گەیاند كە ئەو پرسە پەیوەندی بە "مۆڵەتی ئیدارەی خۆجێی" ناوچەكەوە هەیە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەدەباهر كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانی لە شاری بەرلین ساز كرد لە بارەی پرسیاری رێگەدان بە كۆبوونەوەی جەماوەری بەشێكی پارتە سیاسەییەكان و سیاسەتمەدارانی توركیا لە ئەڵمانیا وتی: "ئەو پرسە پەیوەندی بە رێككاری تایبەت لەم بارەیەوە هەیە كە ساڵێک پێش ئێستا حكوومەتی ئەڵمانیا بە گشت باڵیۆزخانەكانی راگەیاندوووە".

ئاماژەی بەوەش كرد: "مۆڵەتی كۆبوونەوە و چالاكی لە لایەن ئیدارەی خۆجێی و فەرمانگەی خۆجێی فەرمی دەدرێت، ئێمە وەک حكوومەتی ئەڵمانیا پشتیوانی لەو رێككارە دەكەین و ئەوەشیان بە گشت لایێک راگەیاندوووە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی خستەڕوو: "رێگە بە ئەنجامدانی هەڵمەتی هەڵبژاردن نادەین ئەگەر بەرواری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وڵاتی پەیوەندیدار كەمتر لە سێ مانگ مابوو بێت، راشی‌گەیاند كە تا ئێستا ئەو رێككارییە جێبەجێ دەكرێ".

هەفتەی رابردوو بەرپرسانی ئەڵمانیا چاوپۆشیان لە كۆبوونەوەی جەماوەری هەدەپە كرد لە شاری كۆڵن و رێگەیان بە بڵاوكردنەوەی پەیامی دەنگی سەڵاحەدین دەمیرتاش، كاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆک كۆماری توركیا لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆمار دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14875

Your Comment

You are replying to: .
captcha