بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هشام سوهەیل، نوێنەری ئیئتیلافی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کردەوە کە دەوڵەتی فیدارڵی ئەو وڵاتە بۆی نییە لە کاروباری دامەزراوە دادییەکاندا و هەروها کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردندا دەستێوەردان بکات چوونکە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دامەزراوەیێکی سەربەخۆیە.
هشام سوهەیل زیادی کرد: پێکهێنانی کۆمیتەی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی هەڵبژاردن ڕەوا نییە و دەستێوەردانی دەوڵەتە لە کاری دامەزراوە سەربەخۆکاندا، دەزگای دادی عێراقیش سەربەخۆیە و پێویستی بە ڕێنموونی کەس نییە.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment