به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له نووسراوێکدا مه‌عن هیتاوی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق که له 27ی ئایاری 2018 ئاڕاسته‌ی لیژنه باڵاکه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کردوووه و به بڕیاری ژماره 198ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی لێکۆڵینه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پێکهێنراوه، ئاماده‌ییی کۆمیسیۆنی بۆ پێشوازی کردن له‌و لیژنه‌یه نیشان داوه.
له نووسراوه‌که‌دا هاتوووه کۆمیسیۆن ئاماده‌یه هاوکاریی ته‌واو له‌گه‌ڵ لیژنه‌که بکات و داتا و زانیاری پێویست بدات و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێک بداته‌وه که له‌باره‌ی چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یانه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ کۆمیسیۆن ئاماده‌یه کاتژمێر ١٠ی ڕۆژی دووشه‌ممه 28ی ئایاری 2018 پێشوازی له‌و لیژنه‌یه بکات یان له هه‌ر کاتێکی دیکه‌دا که بۆ لیژنه‌که گونجاو بێت.
سه‌رچاوه: لڤین پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment