بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پرسەنامەكەدا هاتووە "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دادوەر «محەمەد عرێبی» دادوەری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق-م بیست، کە یەکێک بوو لە دادوەرە دیارەکانی عێراق و ڕۆڵێکی گرنگی لە دادگایی کردن و سزادانی تاوانبارانی ئەنفال و کیمیاباران کردنی هەڵەبجە و تاوانەکانی دیکە بەرامبەر گەلانی عێراق هەبوو. بۆیە بە ڕێزەوە یادی ئەو دادوەرە دەکەینەوە کە پیشەییانە ئەرکەکانی بەجێ گەیاند لە پێناو هێنانەدی دادوەرییدا".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها نووسیویەتی: "پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment