به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسرائیل نیگه‌رانه له ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به فرۆشتنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری پێشکه‌وتووی F-35 به‌و وڵاته و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و ڕێککه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌کرێت که ئێستاش به‌ره‌وڕووی دژایه‌تیی ده‌وڵه‌ت، سێنا و کۆنگرێسی ئه‌مریکا بۆته‌وه.
به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل به ڕۆژنامه‌ی هائارتسی وتوووه: ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ته‌نها ده‌وڵه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بێت که فڕۆکه‌ی F-35ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
له حاڵێکدا که ئیسرائیل نکۆڵی له هه‌ر جۆره دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌باره‌ی گرێبه‌ستی واشنتۆن- ئه‌نقه‌ره ده‌کات به‌ڵام هه‌ندێک به‌رپرسی واشنتۆن جه‌ختیان کردووه که دانووستانگهلێک ئه‌نجام دراوه و به‌رپرسانی ئیسرائیل داوایان کردوووه له ئه‌گه‌ری ڕاده‌ست کردنی ئه‌و فڕۆکانه به تورکیا نهرمئامێری به‌هێزکردنه‌وه‌ی پراکتیک به‌و وڵاته نه‌درێت که پۆتانسییه‌ل و کارتێکه‌ریی فڕۆکه‌کانی F-35 به شێوه‌یێکی به‌رچاو به‌رز ده‌کاته‌وه.
بڕیاره فڕۆکه‌ی F-35ی ئیسرائیل به‌و نه‌رم ئامێرانه پێشکه‌وتووتر بن.
سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌یێک له کۆنگرێسی ئه‌مریکا که خوازیاری هه‌ڵپه‌ساردنی گرێبه‌ستی فرۆشی F-35 به تورکیا بوووه بڕیاره مانگی جوون فڕۆکه‌یێکی F-35 ڕاده‌ستی تورکیا بکرێت. پڕۆژه‌یێکی دیکه‌ش له کۆمیته‌یێکی سێنای ئه‌مریکا په‌سه‌ند کراوه که وێده‌چێت فرۆشتنی فڕۆکه‌ی F-35 به تورکیا ڕابگرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش له کۆنگرێسدا ڕایگه‌یاند: هێشتا بڕیارێک له‌باره‌ی ڕاده‌ست کردنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ره به تورکیا نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و پڕۆسه‌ی به‌ره‌وپێش چوونی کاروباره‌کان له تورکیا هه‌ڵه‌یه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌حوال
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment