به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كرد: هه‌ندێک لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان ئه‌وه‌نده تینووی ده‌سه‌ڵاتن، نه‌ک نێوماڵی كورد تێكده‌ده‌ن، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێ حكوومه‌تیش بڕوخێنن، هه‌وره‌ها گوتی: گیانی ئۆپۆزسیۆنێتییان له ناوخۆی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆده‌نگی كورد له به‌غداش درووست كردوووه و نایانه‌وێ له عێراقیش له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی رێک بكه‌ون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لایه‌نه ناڕازییه‌كانی كوردستان هێشتا خه‌یاڵیان لای ئه‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره بكرێنه‌وه، چوونكه ئه‌وان گومانیان له ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌یه، به‌ڵام به‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستاش ئه‌گه‌ر كورد به یه‌ک هاوپه‌یمانی بچێته‌وه به‌غدا، ژماره‌ی كوردسییه‌كانی له هه‌موو لیسته‌كانی دیكه‌ی عێراقی زیاتره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment