پاڵاوگه‌كه‌ی نه‌وتی نه‌ینه‌وا ده‌ست به‌ کار ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕای‌گه‌یاند پاڵاوگه‌ی که‌سک له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستی کردوووه‌ته‌وه‌ به‌ پاڵاوتنی نه‌وت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 27ی ئایار جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ کاره‌کانی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌که‌ ته‌واو بوووه‌ دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌ ژێر ده‌ستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ده‌رهێنرا.

لعێبی ئاشکرای کردوووه‌ که‌ کاره‌کان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناخی کۆتایی له‌ یه‌که‌ی دووهه‌م له‌ پارێزگاگه‌دا که‌ توانای پاڵاوتنی ١٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌ له‌ ڕۆژێکدا.

دوای ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ هاوینی ٢٠١٤ ده‌ستی گرت به‌ سه‌ر یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکی عێراق ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌شی کۆنتڕۆڵ کرد که‌ ئه‌وکات به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی نزیکه‌ی ٢٠ هه‌زار به‌رمیل بوو.

سه‌رچاوه‌: باس نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14809

Your Comment

You are replying to: .
captcha