یه‌كگرتوو ڕوونکردنه‌وه‌یێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌باره‌ت به‌ یه‌ک لیستیی‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی‌ هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ هاته ‌ده‌نگ و له ‌په‌یامێكیشدا سه‌ركردایه‌تییێكی‌ ئه‌و حزبه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "هێشتا بڕیاری‌ كۆتاییمان نه‌داوه ‌و كاتیش له ‌به‌رده‌مدا ماوه."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیار وایه‌ ڕۆژی‌ 30ی‌ 9ی‌ 2018 هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری كردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ كردوووه‌.

حاجی كاروان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوی ئیسلامی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "گومان له‌وه‌دا نییه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین چوونكه‌ ناكرێت په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌جێبهێڵین."

حاجی‌ كاروان سه‌باره‌ت به ‌به‌شداریی‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانیش كه‌ وه‌كوو ده‌وترێت به‌ یه‌ک لیست به‌شداری ده‌كه‌ن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا وتی‌:"له‌ ئێستادا هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كاتمان به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ تاوه‌كوو بڕیاری‌ كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه‌ بده‌ین."

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ ڕوون كرده‌وه "له ‌داهاتوودا وه‌ک سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كگرتوو كۆ ده‌بینه‌وه ‌و بڕیاری‌ خۆمان ده‌ده‌ین به‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ ته‌نها به‌شداری ده‌كه‌ین یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ یه‌ک لیست به‌شدار ده‌بین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14801

Your Comment

You are replying to: .
captcha