تەنیا %5ی یەکە پیشەسازییەکانی کرماشان چالاکن

بەشی کرماشان- یەکە پیشەسازییەکانی کرماشان چالاکیی ئەوتۆیان نەماوە و 95%ی یان بەتەواوەتی داخراون یا ئاستی بەرهەمیان زۆر کەمتر لە توانایی خۆیانە و نیوە چالاکن.

کوردپرێس- بەپێی ئاماری فەرمی تەنیا 5%ی یەکە پیشەسازییەکانی پارێزگای کرماشان بە هەموو توانایی خۆیانەوە چالاکن، 95%ی یان بەتەواوەتی داخراون یا ئاستی بەرهەمیان زۆر کەمتر لە توانای خۆیانە و نیوە چالاکن.

موحسین رۆستەمی، سەرۆکی رێکخراوی پیشەسازی و بازرگانیی کرماشان لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئەم ئامارە بۆ هەموو ئێرانیش راستە و لە راستیدا هەموو یەکە پیشەسازییەکان بە هەموو توانای خۆیانەوە کار ناکەن، هۆکاری ئەمەش بۆ کۆنبوونی دامودەزگاکانی بەرهەمهێنان، داتەپینی بازاڕ، کەمیی پارە و قەرزداری بە بانکەکان، نزم بوونی کوالێتیی کاڵا و کەلوپەلی ئێرانی لە چاو بیانییەکان، کێشە سیاسییەکان و هەروەها قاچاخی کاڵا لە قەڵەم دەدرێ".

News Code 14795

Your Comment

You are replying to: .
captcha