ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ساڵح حه‌سناوی به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات دیاری‌کردنی ساڵح حه‌سناوی به‌ربژێری هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا نووسیی: له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانی وێ‌ده‌چێت که‌سایه‌تییێکی به‌رجه‌سته‌ وه‌ک ساڵح حه‌سناوی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کاندید بکرێت.

ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هه‌ندێک که‌سایه‌تیی دیکه شانسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیان هه‌یه‌ له‌وان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق، فالح فه‌یاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قه‌سی سوهه‌یل جێگری سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها خه‌زیر خزاعی ئه‌ندامی حیزبی ده‌عوه‌ی عێراق.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ زیاتر ده‌نووسێت: ڕه‌وتی سه‌در سه‌ره‌تا عه‌لی دوای پارێزگاری ئێستای میسانی وه‌ک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناساند به‌ڵام دواتر له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌ز بوویه‌وه‌ و جه‌عفه‌ر سه‌دری بۆ ئه‌و پۆسته‌ ناساند.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14782

Your Comment

You are replying to: .
captcha