به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانی بڵاویشی كرده‌وه كه دوایین ناكۆكی نێو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان زیاتر ڕایده‌گه‌یێنێت: ئێستا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه "به ئاشكرا به سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بوووه که بهرهیێكیان ئه‌نجامی ههڵبژارنهكهیان قبووڵه و پێیان وایه جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ریان كه‌می كردوووه به‌هۆی خراپیی ئه‌دائی به‌رپرسان و نوێنه‌رانیان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بۆیه ئه‌م به‌ره‌یه به پێویستیی ده‌زانن به‌شداریی بكه‌ن له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا و بهرهكهیتری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پێیانوایه له پڕۆسه‌ی ده‌نگداندا كاری ساخته‌كاریی كراوه له‌به‌ر ئه‌وه ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان دابه‌زیوه و ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵه‌تاندنی شه‌قامیش بێت ئه‌وان له میدیاكانیان ئه‌و قسه‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه."
هاوكات سه‌رچاوه‌یێک به‌و ماڵپه‌ڕه‌ی ڕاگه‌یاندوووه "له ژێره‌وه دوو گۆڕانخوازی باڵی یه‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ به‌شداری كردنن له پڕۆسه‌ی سیاسی و زۆرینه‌ی نێو حیزبهكهشن به‌م دواییه به‌رپرسێكی باڵای پارتیان له سلێمانی بینیوه و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌شداری كردنی لیستی گۆڕانیان باس كردوووه له پاڵ لیستی پارتی له به‌غدا و ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌ش كراوه كه وه‌زاره‌تێكی به‌غداش بدرێت به گۆڕان ئه‌گه‌ر به‌شداری بكه‌ن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی پێكبهێنن."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment