هاوپەیمانان لە باشوورى کەرکووک چەکدارانى داعشیان بۆردومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە باشوورى کەرکووک چەکدارانى داعشیان بۆردومان کرد و ژمارەیێک چەکدار کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکى سەربازى ڕایگەیاند بۆردومانەکە بە هەماهەنگیى فیرقەى ٥ى سوپاى عێراق و پۆلیسى فیدڕاڵى ئەنجام دراوە و پێگەکانى داعشیان لە ناوچەى ڕەشادى باشوورى کەرکووک کردووەتە ئامانج.

ئاماژەى بەوەش کردوە لە بۆردومانەکەدا ژمارەیێک چەکدارى داعش کوژراون و ئەو ئامێر و ئۆتۆمبێلانەى پێیان بووە بۆ خۆحەشاردان لەناوبراون.

بە وتەى سەرچاوە سەربازییەکان، ماوەیێکە جموجۆڵى چەکدارانى داعش لە ناوچەکانى باشوورى کەرکووک و پارێزگاى سەڵاحەدین زیادیانکردووە و شەوی پێنجشەممەش ژمارەیێک چەکدار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری حەویجە و تاوەرێکی سەرەکى کارەبایان تەقاندەوە کە بەهۆیەوە تەزووى کارەبا لە شارى تکریت و چەند شارۆچکەیێکى تر بڕا.

سەرچاوە:NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14734

Your Comment

You are replying to: .
captcha