هاوپەیمانێتیی سەدر و عەبادی نزیکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوە ئاگادارەکان باس لە ئەگەری زۆری دروست بوونی هاوپەیمانی لە نێوان ئیئتیلافی سەرۆک وەزیرانی ئێستاکە و ئیئتیلافی یەکەمی هەڵبژادرنی پەرلەمانی واتا ئیئتیلافەکەی سەدر دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی «الحدث»ی سعوودیا لە زاری سەرچاوەیێکی نزیک بە ئیئتیلافی نەسر بە سەرکردایەتیی حەیدەر عەبادییەوە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئەو ئیئتیلافە خەریکە هاوپەیمانێتیی خۆی لەگەڵ ئیئتیلافی سائێروون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر ببەستێت ئەوەش بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیی داهاتووی عێراق.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، پێش بینی دەکرێت هاوپەیمانێتیی عەبادی و سەدر ژمارەیێک لە حیزب و ڕەوتە کورد و سوننەکان بۆ خۆی ڕاکێشێت تا لە کۆتاییدا بتوانێت بە 160 کورسی پەرلەمانی، گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان پێکبێنێت.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بۆ ناساندنی سەرۆک وەزیرانی نوێ و پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق دەبێت گەورەترین فراکسیۆن لانی کەم 165 کورسی لە کۆی 329 کورسییەکەی پەرلەمانی عێراقی بەدەستەوە بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14730

Your Comment

You are replying to: .
captcha