کۆمه‌ڵ جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کاته‌وه‌ و باس له‌ بایکۆت کردنی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ڕابه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزی وتوووه‌: کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ناڕازییه‌ و ئه‌و حیزبه‌ و دیکه‌ی قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌وڵه‌کانیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی هه‌ڵوێستی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان به‌ بۆنه‌ی قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دوو حیزبی سه‌ره‌کیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هه‌رگیز ده‌سته‌به‌ر نابێت.

شوان ڕابه‌ر وتیشی: هێشتاکه‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌باره‌ی بایکۆت کردنی دانیشتنی په‌رله‌مان و کشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بڕیارێکی نه‌داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14710

Your Comment

You are replying to: .
captcha