به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌فدێکی یه‌کێتی و پارتی به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌لا به‌ختیار و فازڵ میرانی به جیا سه‌ردانی به‌غدایان کرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌کانی عێراقدا کۆ بوونه‌وه و ھه‌روه‌ک ئاماژه‌یان به‌وه کرد بۆ پێک‌ھێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق گوێیان له قسه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌کان گرتوووه.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ SNN ڕایگه‌یاند "بابه‌تی یه‌کلاکردنه‌وه و یه‌کلا بوونه‌وه‌ی کورد و پێک‌ھێنانی ھاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان و به تایبه‌ت ڕه‌وتی سه‌در په‌یوه‌سته به لایه‌نه سیاسییه‌کانی ھه‌رێم چوونکه ئه‌وان ئه‌و بابه‌ته یه‌کلا ده‌که‌نه‌وه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن."
ناوبراو وتیشی: "وه‌ک حکوومه‌تی ھه‌رێم تا ئێستا ئاماده‌کاری نه‌کراوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی ھه‌رێم به مه‌به‌ستی پێک‌ھێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق و به‌شداری کردنی کورد له کابینه‌ی نوێ‌دا به‌ڵکوو بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش لایه‌نه سیاسیه‌کانی ھه‌رێم یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه و وه‌ک حکوومه‌تی ھه‌رێم ئاماده‌کاریمان له‌وباره‌یه‌وه نه‌کردوووه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment