کوردپرێس- به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێکی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌کانی عێراق به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق و له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵێک زانیاریی هه‌واڵگری فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق بنکه‌یێکی سه‌رکردایه‌تی و کۆگایێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی داعشیان له ناوچه‌ی هه‌جین له باکووری سووریا بۆردومان کردوووه.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که هێرشه‌که له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ی جۆری ئێف شانزه‌وه ئه‌نجام دراوه و به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کانیش هێرشه‌که ئامانجه‌کانی خۆی پێکاوه.
له ماوه‌ی که‌متر له 2 مانگدا ئه‌وه سێیه‌مین جاره فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق مۆلگه‌کانی داعش له ناو خاکی سووریادا بۆردومان ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment