جه‌هه‌په‌: ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات ده‌میرتاشی زیندانی کرد

به‌شی تورکیا- موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ پاڵێوراوی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (جه‌هه‌په‌) بۆ سه‌رۆکایه‌تیی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی زیندانی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه‌ پاڵێوراوی جه‌هه‌په‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانی وڵاته‌که‌یدا له‌ که‌ناڵی سی ئێن ئێن تورکدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ی زیندانی نه‌کردایه‌ ئه‌وا نه‌یده‌توانی له‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ردۆغان هه‌ستا به‌ زیندانی کردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: له‌ تورکیا کێشه‌ی کورد هه‌یه‌ و ئه‌و کێشه‌یه‌ لایه‌نی ئه‌خلاقی، ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

به‌ وته‌ی ئه‌و پاڵێوراوه‌ی جه‌هه‌په‌ شوێنی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا په‌رله‌مانه‌ و ده‌بێت له ‌په‌رله‌ماندا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ گفتوگۆ بکرێت.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14700

Your Comment

You are replying to: .
captcha