سه‌در به‌ 9 مه‌رج ڕازییه‌ عه‌بادی ببێته‌وه‌ به ‌سه‌رۆک وه‌زیران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروون ڕازی بوووه‌ به‌وه‌ی جارێكی‌تر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كاندید بكاته‌وه ‌و بۆ ئه‌وه‌ش پشتگیری ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید له ‌زاری به‌رپرسێكی عێراقی ئاشكرای كرد كه‌ سه‌در بۆ پشتگیریی عه‌بادی و بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه‌ 9 مه‌رجی هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكراشی كرد گرنگترین مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق حكوومه‌تێكی نیشتمانیی ته‌كنۆكرات بێت ‌و دوور بێت له ‌ده‌ستوه‌ردانی حیزبی‌ و تائیفی.

هه‌روه‌ها سه‌در جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو به‌ سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رنامه‌یێكی فراوانی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌گشتی ‌و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ‌تایبه‌تی.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌رجی هه‌یه‌ به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆ فراوان كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق ‌و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی به‌تاڵی‌ و چه‌ند بوارێكی‌تر.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ 12ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌ چوو و له دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان لایه‌نه‌كان ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ كردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتوو پێكبهێنن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14687

Your Comment

You are replying to: .
captcha