بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن مەحموود سۆفی فەرماندەی لیوای 56ی هێزەکانی حەشدی شەعبی راگهیاند: ژمارەیێک چهكداری داعش کە لەلایەن هێزەکانی حهشدی شهعبیەوە گەمارۆ درا بوون له ناحیهی عهباسی باشووری كهركووک خۆیان تەقاندەوە.
ناوبراو وتیشی: چەکدارەکان ژمارەیان هەشت خۆکوژ بوونە و دوای گەمارۆدانیان ناچار کراون خۆیان بتەقێننەوە، لە بارەی زیانی شەڕەکەشەوە، ئاشکرای کرد 4 هێزی حەشدی شەعبی برینداربوونە.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment