بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌م قسانه‌ی مه‌عسووم له كۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له شانده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتیی نیشتیمانیی كوردستاندا هاتوون، كه بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، سه‌ردانی به‌غدایان كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندی پارتی و یه‌كیتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی و كوتله براوه‌كانی هه‌لبژاردنی عێراق له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی ئه‌نجامی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانی عێراق، له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆک كۆماری عێراق كۆ بوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆک كۆماری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، پێویسته حزبه كوردستانییه‌كان به یه‌ک شاندی یه‌كگرتووی به‌هێز سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.
سه‌رۆک كۆماری عێراق گووتیشی، لایه‌نه عێراقییه‌كان، پێش پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن.
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment