بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی تورکیا لە شاری موش لەناو زرێپۆشێکی سەربازییەوە دەستڕێژیی گولـلەی لە منداڵێک کرد و بەسەختی برینداری کرد.
شەوی ڕابردوو لە ناوەندی شاری مووش پۆلیسی تورکیا لەناو زرێپۆشێکی سەربازی لە جۆری( زیرخ) دەسڕێژی گوولەی کرد و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا منداڵێکی تەمەن ١2 سال بە ناوی ڤەیسەڵ تۆپڵو بەسەختی بریندار بوو.
دوای ئەو رووداوە بنەمەڵەی ڤەیسەل منداڵەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی مووش کردووە.
بە پێی وتەی شایەتحاڵان، هاووڵاتیان دوای ئەو کردەوەیە ناڕەزایەتییان نیشاندا و پۆلیسی تورکیا بە گوولەی فرمێسک ڕێژ هێرشی کردە سەرهاووڵاتیان.
سەرچاوە: میزۆپۆتامیا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment