به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی تورکیا مافی په‌ناری داوه‌ته سه‌ربازانی هه‌ڵاتووی سوپای تورکیا که ده‌ستیان هه‌بوو له کووده‌تای 15ی جووڵای 2016 له‌و وڵاته.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی یۆنان ئه‌مڕۆ به لێکدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی حکوومه‌تی یۆنان به پێدانی مافی په‌نابه‌ری به سلیمان ئۆزکایناکچی له هێزه‌کانی سوپای تورکیا که پاش کووده‌تا بۆ یۆنان هه‌ڵاتبوو، به ڕه‌تی ناڕه‌زایه‌تی حکوومه‌ت، پێدانی مافی په‌نابه‌ری به‌و سه‌ربازه کووده‌تاچییه‌ی پشتڕاست کرد. به ئاوڕدانه‌وه له حوکمه ده‌رکراوه‌که له باره‌ی سلیمان ئۆزکایناکچی تاوانبارانی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه بۆیه پێدانی مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌موو سه‌ربازه هه‌ڵاتوووه‌کان بۆ یۆنان پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پاش ده‌رکردنی ئه‌و بڕیاره 4 که‌س له سه‌ربازانی سوپای تورکیا پاش 18 مانگ زیندانی بوون له‌و وڵاته ئازاد کراون و به ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی بۆ ماڵه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی شاری ئاتن گواستراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment