به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید له‌و باره‌وه به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی هه‌وڵیان داوه به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه بیانییه‌کانی بۆ ساخته‌کاریی له هه‌ڵبژاردن و گۆڕینی سندۆقه‌کانی ده‌نگدان به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه بۆ ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم کوردستان.
زانا سه‌عید جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرد که دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی کوردستان به‌و ئه‌نجامه‌ی که به‌رنامه‌ڕێژییان بۆ کردبوو، گه‌یشتوون و زیادی کرد: خۆبواردنی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردن، گه‌وره‌ترین پێشێلکاریی هه‌ڵبژاردنی له ساڵی 2003 تا ئێستایه.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا وتیشی: بڕیاره کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق به به‌شداربوونی 77 نوێنه‌ر به‌ڕێوه بچێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment