به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یێندراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه "31ی ئایار دوا واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی تانه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
شایانی باسه؛ 12ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو و كاندید و قه‌واره‌كان كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كرد به‌ڵام شه‌ش لایه‌نی سیاسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یێنن به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی ده‌نگه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا جیاوازیی زۆر له ده‌نگی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه له هه‌ر سێ پارێزگاكانی هه‌رێم و ده‌نگی شه‌ش لایه‌نی سه‌ره‌كیی هه‌رێم چوووه بۆ چه‌ند هێزێكی دیكه و هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه و شیووعی ڕایده‌گه‌یێنن "به شێوه‌یێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌نگه‌كانی هه‌ژمار كردوووه و ئه‌نجامه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment