به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیاس ساموک له ڕوونكردنه‌وه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه که چه‌مكی ده‌ستووریی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بریتییه له‌و كوتله‌یه‌ی كه ده‌توانێت له یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌ماندا زۆرترین ئه‌ندامی هه‌بێت نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بوووه‌ته لیستی یه‌كه‌م.
ئیاس ساموک باسى له‌وه‌ش کردوووه به‌پێی ماده‌ی ٧٦ی ده‌ستوور دواى ١٥ ڕۆژ له دیاری کردنى سه‌رۆک كۆمار گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان ڕاده‌سپێرێت حکوومه‌ت پێکبهێنێت و ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا حکوومه‌ت پێکنه‌هێنرا ده‌كرێت لیستی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابسپێردرێت حكوومه‌ت پێکبهێنێت.
شایانی باسه؛ به‌و پێیه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ١٢ى ئایاردا هیچ قه‌واره‌یێک نه‌یتوانى زۆرینه‌ى کورسییه‌کانى په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت له ئێستادا لایه‌نه براوه‌کان ده‌ستیان کردوووه به گفتوگۆ بۆ پێکهێنانى هاوپه‌یمانى تا بتوانن له پێکهێنانى حکوومه‌تى نوێى عێراقدا به‌شدار بن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment