به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سمکۆ عه‌لى به‌رپرسى ئاسایشى کوڵه‌جۆ به ئێن ئاڕ تى ڕاگه‌یاند: ژماره‌یێک چه‌کدارى سه‌ر به داعش هێرشیان کردوووه‌ته سه‌ر گوندى سلێمان وه‌هابى سه‌ر به جه‌له‌ولا و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانى گونده‌که به شه‌ڕ هاتوون.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا چه‌کدارێکى داعش کوژراوه و له به‌رامبه‌ریشدا سێ هاووڵاتیى دانیشتووى گونده‌که کوژراون.
سمکۆ عه‌لی ئاشکراشی کرد ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر کۆنتڕۆڵى سوپاى عێراقدایه و تاوه‌کوو ئێستا ئه‌و سوپایه نه‌چوونه‌ته نێو گونده‌که‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش.
شایانی باسه؛ پاش ڕووداوه‌کانى ١٦ ئۆکتۆبه‌ره‌وه جه‌له‌ولا و ناوچه‌کانى سه‌ر به‌و ناحیه‌یه که‌وتنه ده‌ست هێزه عێراقییه‌کان و ماوه‌یێکیشه به شێوه‌یێکى به‌رچاو جموجۆڵى چه‌کدارانى داعش له‌و ناوچه‌یه ده‌ستی پێکردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment