بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی سوپای تورکیا و گروپەکانی لایەنگری لە ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەستیان گرت بەسەر ناوچەی عەفرین، بە سەدان هەزار کەسی خەڵکی سڤیلی عەفرین ئاوارە و دەربەدەربوون و هەر خێزانە و لە ناوچەیێکی سووریا پەناگەیێکی بۆخۆی دۆزیوەتەوە.
بەشێک لەو خێزانانە لە ناوچەی شەهبا جێگیربوون و ئێستا لە ڕەوشێکی ئێجگار ناخۆشدا دەژین و دەستی یارمەتیـیان بۆ ڕێکخراوەکان درێژ دەکەن.
نورشان حسێن ئەندامی کۆمیتەی شارەوانی شەهبا لە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەوان توانای سنوورداریان هەیە بۆ خزمەتگوزاریـیە گشتیـیەکان کە پـێشکەشی ئەو خەڵکەی دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment