به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری داوه کاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی سبه‌ی کۆبوونه‌وه‌یێکی نائاسایی ئه‌نجام بدات.
کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه و شه‌ممه‌ی ڕابردووش په‌رله‌مانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یێکی ڕاوێژکاری ئه‌نجام دا و دوای ئه‌وه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی‌ی په‌رله‌مانتاران له ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.
له‌و کۆبوونه‌وه ڕاوێژکارییه‌دا سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مان به پێویستی زانی ته‌واوی گومانه‌کان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڕه‌وێنرێنه‌وه و پارێزگاری له خاوێنی هه‌ڵبژاردن بکرێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment