هه‌وڵ ده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان لای سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق زامن بکه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ڕازی بوونی حیزبه‌که‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌ ده‌کات به‌و مه‌رجه‌ی که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان زامن بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری به‌ ڕۆژنامه‌ی عێراقیی "الزمان"ی وت: پارتی دیموکراتی کوردستان سیاسه‌تێکی کراوه‌ هه‌مبه‌ر هه‌موو قه‌باره‌ سیاسییه‌کان له‌ عێراق په‌یڕه‌و ده‌کات. ئه‌و حیزبه‌ ڕازییه‌ به‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان زامن بکات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات کورد هه‌وڵه‌کانیان بۆ شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌ عێراق چڕ ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی ڕابردووی خۆیان دووپات ناکه‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت: کورده‌کان له‌ گشتپرسیی 25ی سێپتێمبێری ساڵی 2017 به‌ بۆنه‌ی نائومێدی له‌ ئه‌گه‌ری پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق بڕیاریان دا له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بکشێنه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌و پڕۆسه‌ بمێننه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق به‌وانی بسه‌لمێنێت که‌ ده‌ستوور له‌باره‌ی کورده‌کان جێبه‌جێ ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14585

Your Comment

You are replying to: .
captcha